ده‌نگوباس:
یه‌كه‌م ده‌نگى ناڕه‌زایی دژى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره له‌ناو شیعه‌كانه‌وه به‌رزبووه، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌یه‌كى شیعه‌كان كه هاوكات ئه‌ندامى شوراى حزبوڵڵاى عێراقیشه دژى ئه‌و ڕێكه‌وتنه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"نوێنەرایەتى سوپاى تورکیا لەفەرمانده‌یی هاوبەشی عێراق، لەشکرکێشیى سەربازییه بۆسەر هەرێمى كوردستان".
حسێن موئه‌نه‌س سەرۆکی بزووتنەوەی مافەکان (حركه حقوق) كه 15 په‌رله‌مانتارى شیعه‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه ده‌ڵێت:"پێدانی شەرعیەت بەبوونی هێزەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق لەبەعشیقە، هیچ بەرژەوەندییەکی نیشتمانی نییەو پێشێلکارییەکی دەستوورییە".
موئه‌نه‌س له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس نووسیویه‌تى:"کاتێک ئەو هێزانە نوێنەرایەتییان لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا هەبێت خۆى له‌خۆیدا پێشێلكردنى ده‌ستوورى عێراقه، چونکە ئەمە لەشکرکێشی سەربازیی تورکیایه بۆ سەر هه‌رێمى كوردستان‌و ئێمه‌ش به‌ناوى ڕێكه‌وتنه‌وه ڕه‌وایه‌تیمان پێداوه".
سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى مافه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه، "هەربۆیە ئێمە داوای هەڵوێستێکی ڕوون لەحکومەت‌و ئەو هێزانەی کە پاڵپشتی دەکەن ده‌كه‌ین، چونکە ئەوەی ڕوودەدات ئەو ڕێککەوتنە شکستخواردووانەمان بیردەخاتەوە کە بەبیانووی مەشق‌و ڕاهێنان‌و هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیاجیا پەسەندکران‌و ناشزانین تا کەی ئێمە بەردەوامدەبێت لەپێویستی هاوکاریی ئەم وڵاتانەى کە هەندێکیان 100 ساڵە شەڕیان نەکردووە".
14ی ئه‌م مانگه شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران‌و وەزیری دەرەوە بەیاوەریی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم‌و وەزیری بەرگریی عێراق‌و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتنە ئەنكەرەو پێنجشەممەى ڕابردووش لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا‌و وەزیری بەرگریی‌و بەرپرسانی باڵای دیکە ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
دوای چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی باڵای ئەمنی نێوان عێراق‌و تورکیا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەبواری ئەمنی، سەربازیی‌و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئیمزاکراو لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سەربازگەی باشیك دەبێتە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی هێزه‌كانی عێراق.
#عێراق