دهنگوباس:
کارمەندێکی بەشی گومرکی مەرزی پشتە کە لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، دوای دزینی زیاتر لە 239 ملیۆن دینار، هەڵهاتو وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیانیش دهڵێت:"پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە".
کارمەندێکی بەشی گومرکی مەرزی پشتە کە لەسنووری ئیدارەی گەرمیانەو لە لایەن مەرزی پەروێزخانەوە سەرپەرشتیدەکرێت، دوای بردنی بڕێک پارە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت، عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان سکاڵای یاسایان لە لایەن پۆلیسو لەدادگا لەسەر ئەو کارمەندە تۆمارکردووە هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووەتەوە.
دهشڵێت:"تائێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، بەگوێرهى زانیارییەکان ئەو پارەیهی کە دیارنەماوەو کارمەندەکەی مەرزی پشتە بردوویەتی، زیاتر لە 239 ملیۆن دینار".
#باشووری کوردستان