ده‌نگوباس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌نێت، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له‌عێراق تۆمارنه‌كراوه، ده‌شڵێت:"تیمی تایبه‌تمان له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان‌و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی دامه‌زراندووه".
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی 'ئاوڵه‌ی مه‌یموون' تۆمارنه‌كراوه‌و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانیش گشت ڕێوشوێنێكیان له‌پارێزگاكان خستووەته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ پێشگیریی هەر حاڵه‌تێك كه گومانی نه‌خۆشییەکەی لێبكرێت.
ده‌شڵێت:"تیمی تایبه‌تمان له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان‌و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ پشكنینی ئه‌و نه‌خۆشییه دامه‌زراندووه، بۆ پشكنینی گه‌شتیاران‌و هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی به‌و نه‌خۆشییه، به‌ڵام تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه تۆمارنه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر هێڵن بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵیدا".
نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیەو یەکەمجار لەساڵی 1970 لەمرۆڤدا دۆزرایەوە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەکەشی بۆ وڵاتانی ناوەڕاست‌و ڕۆژئاوای ئەفریقیا دەگەڕێتەوە.
پێنجشەممە 15ى ئه‌م مانگه، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەنەخۆشی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لەکۆماری دیموکراتیی کۆنگۆو وڵاتانی دیکەی ئەفریقا، ناچاربوون باری ناکاویی گشیی ڕابگەیەنن لەپێناو ڕێگریی لەزیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
#عێراق