دهنگوباس:
سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراقی ئاشکرایکرد، بەغدا پەیامێکی لەباڵیۆزخانەیەکی گرنگی کەنداوەوە سەبارەت بەئاسایشی تارانو دۆخی ناوچەکە پێگەیشتووە، بەتایبەتی سەبارەت بەهەر جۆرە گرژبوونێکی گریمانکراو لەنێوان ئێرانو ئیسرائیل، پەیامەکە سێ خاڵی سەرەکی لەخۆگرتووه.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستكهوتوون، پهیامه سێ خاڵیهكه بریتین له:
1ـ ڕەتکردنەوەی شەڕ: دەوڵەتانی کەنداو پشتیوانی لەبژاردەی شەڕ ناکەنو ڕێگەنادەن خاکەکانیان بکرێتە خاڵی دەستپێک بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکی بۆسەر ئێران، بەڵکو بەدوای ئارامیو سەقامگیریی لەناوچەکەدا دەگەڕێن.
2ـ گۆڕینی ڕژێم: لەپەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گۆڕینی ڕژێمەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاسایشی نەهێناوەتە ئاراوە، بەڵکو ئاڵۆزییو کێشە ئەمنییەکانی زیاتر کردووە هەربۆیە ئەوان پشتیوانی گۆڕینی ڕژێمەکان ناکەن، بۆئەوەش ئاماژەیان بەدوای گۆڕینی ڕژێمی سەدام حسێنو عەبدوڵڵا ساڵح كردووه.
3ـ مەترسیی بۆ سەر کەنداو: هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەوڵەتانی کەنداو دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە بەهۆی بوونی زۆرێک لەبنکەی سەربازیی ئەمریکی لەناوچەکە (وەک سعودیە، قەتەر، کوەیت، بەحرەین)، هەربۆیە داوایانکردووە ئێران دەستوەردان لەکاروباری دەوڵەتانی کەنداو نەکاتو سیاسەتی خۆی بەرامبەر بەپشتیوانیکردنی میلیشیا چەکدارەکانی عێراق بگۆڕێت.
لەکۆتاییدا ئاماژە بەوەکراوە، لەدەوڵەتانی کەنداو درک بەوە دەکەن کە هەر پشێوییەک لەئێران لەچوارچێوەی جوگرافیایەکی دیاریکراودا ناوەستێت، بەتایبەت کە پەیوەندیی نێوان دوو کەناری کەنداو مەودایەکی کورتە.
#عێراق