دەنگوباس
هەر یەك ڕۆژ لە دوای ناردنی پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، هەردوو حزبەکە هێرشی ڕاگەیاندنیان بۆسەر یەکتر دەستپێکردەوە.
پێشتر پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لەهەولێر، لەئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندی حزبهكهیدا پهیامێكى بڵاوكردهوهو وتى:"ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بەحەیاتی چاویان پێناكەوێت، بابچن لەمەریخ وەیبگرنەوە، ئەگەرنا لەو خاكە جوانە چاویان پێناكەوێت، پارتی لەناو جەماوەر دروستبوە، هەر هی هەموان دەمێنتەوەو ناحەزانیش چی دەكەن با بیكەن".
لهبهرامبهر ئهو پهیامهدا، لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتییو بەرپرسی مەڵبەندی ڕانیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی لەهەولێر دەداتەوە و دەڵێت، "ئێمە لەمەریخەوە نایهین وەک ئێوە کە لەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر".
وەردی دهشڵێت:"ئێمە وەک کەرکوکی قودسی کوردستان بەپشتیوانی خوا، پاشان بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهێزی یاسا دێینەوە باوەش بەهەولێری قەڵاو منارەدا دەکەینەوە نەک وەک ئێوە کە بەهێزی دەبابەکانی سهدام هەولێرتان داگیرکرد، ئێستاش دوای ساڵانێکی زۆر لەو داگیرکارییە، لەناو سەنتەری شاری هەولێر لەبەرامبەر یەکێتیو هێزەکانی تر هەر کەمینەن".
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی لهكۆتاییدا نوسیویهتى:"لێشتان ناگرین، چونکە دەزانین شۆکی سەرکەوتنی شاهانەی یەکێتی لەکەرکوک خەوی لێ زڕاندونو دەبێ بەو خەیاڵ پڵاویە خۆتان بخافڵێنن، بیریشتان نەچێ ڕۆژان ڕۆژی لەدوایەو ئەوەی ئەمڕۆ بەخۆتان دەنازن، سبەی بەخەیاڵیش نایەتە خەونتان".
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان