دەنگوباس
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەتیدەکاتەوە پارەکانی ئیسماعیل هەنییە کە لە بانکەکانی تورکیادایە، بداتەوە بە کوڕەکانی هەنییە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە نوسینێکدا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا ململانێ لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کوڕانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس دروستبووە، کە کوڕەکانی هەنییە داوایانکردووە، ئەو سێ ملیار دۆلارەی بەناوی باوکیانەوە، لە بانکەکانی تورکیا دانراوە وەربگرنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت "هەنییە چۆن توانیویەتی ئەو هەموو پارەیە کۆبکاتەوە، لەکاتێکدا لە کەمپی ئاوارەکان بووە؟ چەند کەس لە فەڵەستینییەکان لە غەززە دەیانتوانی ژیانێکی باش بژین ئەگەر ئەو پارەیەیان پێبگەیشتایە؟ لەوەش گرنگتر، پەیوەندیی ئەردۆغان بەو پارەیەوە چییە؟".
#ئیسرائیل
#تورکیا