رۆژهەڵاتی ناوەراست

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا جیاوازی خانەنشینی خەرجبکات

16/08/2024

دەنگوباس
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، ڕایگەیاند، بڕی جیاوازی خانەنشینی بۆ 833 خانەنشین بۆ نیوەی یەکەمی مانگی ئابی ئەمساڵ خەرجدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا لە هەرێم مووچەی مانگی تەمووز دابەشنەکراوە، و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش کە بڕیاربوو بکرێت نەکراوە، بەغدا داوای سندوقی خانەنشینی لە هەرێم دەکات بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم.

هاوکات لە هەرێمیش سندوقی خانەنشینی نییە، ئەمە لەکاتێکدایە مانگانە بڕێک لە مووچەی مووچەخۆران دەبڕدرێت بە بیانوی سندوقی خانەنشینییەوە.
#مووچە