کوردستان

مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران زیاتر دوادەکەوێت

16/08/2024

دەنگوباش
بەهۆی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حەوت زیاتر دوادەکەوێت.


تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی وتووە، ئەوان تێبینییان لەسەر لیستی مووچەی هەرێم هەیە و دەبێت سەرۆک وەزیران لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مووچە بنێرێت.

بەڵام بەهۆی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا، چاوەڕێدەکرێت ڕەزامەندیدان لەسەر ناردنی مووچە زیاتر دوابکەوێت تا ئەو کاتەی سەرۆك وەزیران دەگەڕێتەوە عێراق.

زیاتر لە 35 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم تێپەڕیوە، بەڵام نە حکومەتی هەرێم هەڵوێستی لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی حەوت نیشانداوە، نە بەغداش هۆکاری ڕاستەقینەی نەناردنی مووچە ئاشکرادەکات.
#مووچە