کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا: قوڵایی کارەکانی پەکەکە لە سنوری بادینان و هەولێرە نەك سلێمانی

16/08/2024

دەنگوباس
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەرامبەر قسەکانی ئەمڕۆی وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە یەکێتی و سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قوڵایی چالاکیەکانی پەکەکە سنوری نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانە کە دەکاتە ناوچەی بادینان و بەشێک لە پارێزگای هەولێر نەک سلێمانی، دەشڵێت، ئەوەی بەرامبەر سلێمانی دەکرێت سیاسییەو بە ئامانجگرتنیەتی نەک شتێکی تر.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پێشێلکاریەکانی تورکیا لەسەر هەرێم و سەروەری عێراق بوەتە کارێکی بێزارکەر لای دامەزراوە ئاسایشیەکانی عێراق، ماوەکانی ڕابردوو هەم وەزیری بەرگری هەم سوپاسالاری عێراق لە بەرامبەر پێشێلکاریە یاساییەکان نیگەران بون".

وتیشی،" بە ئامانج گرتنی سلێمانی سیاسیسیە و هیچی تر نییە، ئەگەر نا شەڕی ئێستای پەکەکە لە سنوری بادینان و دهۆکە، تەمەنامان دەکرد لە هیچ شوێنێک نەبوایە، چونکە بۆ ئێمە هەموی کوردستانە".

بەوتەی هەرێم کەمال ئاغا، "لە ڕاستیدا قوڵایی کارەکانی پەکەکە لە سنوری نێوان عێراق و تورکیادایە کە پارێزگای دهۆک و بەشێک لە هەولێر دەکات نەک سلێمانی".


#سلێمانی
#تورکیا