دهنگوباس:
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی فیدراڵ هۆكارى نهناردنى مووچهى مانگى حهوتى فهرمانبهرانى ههرێم ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "وردبینی لەلیستی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم تەواوبووهو هیچ کێشەیەکیان تێدانییەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەی پێویست بۆ تەمویلی مووچە دەخرێتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی فیدراڵ بهمیدیاى پارتى وتووه، "بڕیاربوو ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتیو کەسوکاری شەهیدان بەیەک گوژمە بنێرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارە کارگێڕییەکان لەوەزارەتی دارایی فیدراڵی، ناردنی پارەکە دواکەوتووە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو".
وتووشیهتى:"لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایش کۆتایی بەوردبینیکردن هێناوەو هیچ کێشەیەک لەلیستەکەدا نییە".
زانیارییهكان باس لهوهدهكهن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ژمێریاریی گشتی لەوەزارەتی دارایی فیدراڵی نەیتوانیوە ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە بۆسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم تەواوبکات، بۆیە ئەو پرۆسەیە دواخراوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکۆبوونەوەی 13ی ئهم مانگهى لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بەئەندامانی لیژنەکەی ڕاگەیاندبوو، لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی مانگی تەمموزی تەواوی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان دەنێرن.
#مووچە