کوردستان

یەکێتی بۆ پارتی: هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی

15/08/2024

ده‌نگوباس:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەکات‌و ڕایدەگەیێنێت، لەیادی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان مەکتەبی سیاسی‌و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین، ده‌شڵێت:"هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی‌و باشکردنی ژیان‌و گوزەرانی خەڵکەکەمان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەڕاگەیه‌ندراوێکدا کە بە"سڵاوێکی دۆستانە" دەستپێدەکات، دەڵێت، "ئەمڕۆ کوردستان لەهەر کاتێک زیاتر پێویستی بەهەماهەنگیی‌و پێکەوە کارکردن‌و پتەوکردنی ڕیزەکانی هەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، لەپێناوی چاککردن‌و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی هەرێم لەڕێگه‌ی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی‌و مافە دەستورییەکانمان لەعێراقی فیدڕاڵدا".
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "بێگومان هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی‌و باشکردنی ژیان‌و گوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی‌و خەباتی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە".
 
پیرۆزباییه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ پارتى له‌كاتێكدایه‌، سبەینێ هەینی، 16ی ئاب، 78 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێدەپەڕێت.


#باشووری کوردستان