رۆژهەڵاتی ناوەراست

سوودانى هێرشده‌كاته‌سه‌ر ئیسرائیل‌و هۆشداریده‌دات

15/08/2024

ده‌نگوباس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریی له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێگەنادەین ئاسایش‌و سەقامگیریی عێراق تێکبدرێت"، ده‌شڵێت:"ئێمە لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەگوتارێکی ئەخلاقییە".


محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "بە ئامانجگرتنی بەرنامە بۆ دارێژڕاوو کوشتاری بەکۆمەڵ، بەبەرچاوو بێدەنگیی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەکرێت، حکوومەتی داگیرکاری ئیسرائیلش لەپێشێلکارییەکان بەردەوامەو هەموو ڕێککەوتن‌و بەهاو یاسایەکی نێودەوڵەتییان بنپێ خستووە".

سوودانى ده‌ڵێت:"ئێمە لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەگوتارێکی ئەخلاقییە، جەخت لەهەڵوێستی حکوومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەو ڕووداوانە دەکەینەوە کە ناوچەکەیان خستووەتە بەردەم هەڕەشەی شەڕو ململانێوە، ئەم هەڵوێستەش هەڵقوڵای هەڵوێستی عێراقییەکانە بەهەموو پێکهاتەو لایەنەکانییەوە".

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق زیاتر قسه‌یكردووه‌و وتوویه‌تى:"هەڵوێستی هاوسۆزیی لەگەڵ فەڵەستین‌و ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشکارییە مەترسی لەسەر سەقامگیریی درووستکردووە، حکوومەت هەر لەیەکەم ڕۆژەوە هۆشداریی لەفراوانبوونی گۆڕەپانی ململانێکان داوە، کە بەداخەوە ئێستا بەهۆی پێشێلکارییەکانی حکوومەتی داگیرکار ڕوویداوە، جەخت لەپاراستنی سەقامگیریی عێراقیش دەکەینەوەو ڕێگەش نادەین یاری بەئاسایش‌و سەقامگیریی عێراقەوە بکرێت".


#عێراق