جیهان

تەندروستیى جیهانی بارى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

14/08/2024

ده‌نگوباس:

تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانی لەکۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "ئەمڕۆ لیژنەى فریاگوزاریى رێکخراوەکە کۆبوونەتەوەو بۆچوونى خۆیان لەبارەى ئاوڵەى مەیموونەوە پێوتووم"، ده‌شڵێت:"بارودۆخەکە لەناکاوى تەندروستیى جیهانییەو بووەتە جێگەى نیگەرانیى نێودەوڵەتى، بۆیە منیش ئەو ئامۆژگارییەم قبوڵکرد".


ئەدهانۆم لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەوەکرد، بەراورد بەساڵى رابردوو ئاوڵەى مەیمون 160% زیادیکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکشەممە رابردوو سەرۆکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى وتبووى، چوارشەممە کۆدەبنەوە وەکو بەشێک دەبێت لەهەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەو ڕێگرتن لەمەترسی پەتای مەیمون کە بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ئەفریقیای هەراسانکردووە.

پەتای مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە کە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەهۆی بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆشەوە لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازاری ماسولکەو دەرکەوتنی برین لەسەر پێست، لەگرنگترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەیە.


#جیهان