ده‌نگوباس:
وته‌بێژى فه‌رمیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كه‌ركووك‌و كورسییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و پۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگار وه‌رمانگرتوون، دواتر ئه‌و پۆستانه‌ش وه‌رده‌گرین كه عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن ئێستا وه‌ریانگرتووه"، ده‌شڵێت:"سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا ئاگاداركرابوونه‌وه، به‌ڵام خۆیان نه‌چوون".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌كێتى له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى حزبه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، "ڕێكه‌وتنى كه‌ركوك دوو ساڵ به‌دوو ساڵه‌و دواى گۆڕینى پارێزگار، پۆسته‌كانى دیكه‌ش ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، واته ئه‌و پۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگار وه‌رمانگرتوون، دواتر ئه‌و پۆستانه‌ش وه‌رده‌گرین كه عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن ئێستا وه‌ریانگرتووه، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت، كه‌ركوك ناسنامه‌ى یه‌كێتیه".
وتیشى:"پارتى‌و توركمان نه پۆستى پارێزگار‌و نه پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌رناگرن، چونكه ئه‌و دوو پۆسته باڵایه، مافى عه‌ره‌ب‌و یه‌كێتیه".
سه‌باره‌ت به‌و داواكاریه‌ى پارتى هه‌یبوو بۆ دانانى كه‌سێك به‌پارێزگارى شاره‌كه، سه‌عدى پیره ده‌ڵێت:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پارێزگاره‌ى كه پارتى‌و توركمانه‌كان داوایانده‌كرد قبوڵكراو نه‌بوو، ئه‌وان ده‌یان وت با كورد بێت، به‌ڵام یه‌كێتى نه‌بێت‌و یه‌كێتیش پێشنیازى نه‌كات، پارتى هه‌موو توانا هه‌رێمى‌و ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشى به‌كارهێنا كه بتوانێت پارێزگار بۆخۆى داى بنێت‌و یه‌كێتى بكاته ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرسه، به‌ڵام نه‌یتوانیى".
له‌باره‌ى گله‌یی توركمان‌و پارتى‌و به‌شێك له‌عه‌ره‌به‌كان له‌وه‌ى ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، وته‌بێژه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كى نوێى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكرد‌و وتى:"ته‌واوى 16 ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن گروپێكیان له‌واتس ئه‌پ هه‌یه، كاتى كۆبوونه‌كه دیاریكراوبوو سه‌رجه‌میشیان ئاگاداربوون، به‌ڵام ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌باره‌گاى پارتیش بكرایه، پارتى هه‌ر به‌شداریی نه‌ده‌كرد، چونكه ئه‌وان پێشوه‌خته بڕیاریاندابوو به‌شداریی نه‌كه‌ن".
وته‌بێژه‌كه‌ى یه‌كێتى باسى دۆخى حزبه‌كه‌ى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر سه‌یرى كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق‌و دواتریش ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین له‌هه‌ڵبژاردنى خوولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش، یه‌كێتى ده‌نگێكى زۆرباش‌و زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و دۆخى یه‌كێتى زۆرباشه، هه‌وڵیشده‌ده‌ین له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ببینه هێزى یه‌كه‌م‌و كار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خه‌ڵك ده‌كه‌ین".
باس له‌وه‌شده‌كات، "سه‌رجه‌م سه‌ركرده زوویره‌كانمان گێڕاوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاوه ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاندیده‌كان به‌خه‌ڵكى ناوچه جیاوازه‌كان بناسێنن‌و هه‌موو سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كانى یه‌كێتى به‌بێ جیاوازیى سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریین بۆ هه‌ڵبژاردن".
بۆ پرسى كه‌مئاوی شارى هه‌ولێریش، سه‌عدى پیره ده‌ڵێت:"یه‌كێتى به‌رنامه‌ى هه‌یه‌و ده‌توانێت كێشه‌ى كه‌مئاوى هه‌ولێر چاره‌سه‌ربكات، چونكه ئه‌و به‌نداوه بچووكانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستیده‌كات، هیچ سوودێكیان نییه، خه‌ڵكى هه‌ولێر چ سوودێك له‌و هه‌موو باڵه‌خانه‌و بینا به‌رزانه ده‌بینێت كه له‌هه‌ولێر درووستده‌كرێن، له‌كاتێكدا خه‌ریكه خه‌ڵك له‌هه‌ولێر له‌تینووێتیدا بخنكێت".
#باشووری_کوردستان