ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق نزیكه‌ى ترلیۆنێك دینار بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش وتوویه‌تى، "به‌غدا مووچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانیش ڕه‌وانه ده‌كات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ماڵپه‌ڕى (به‌غداد الیهوم)ى وتووه، “سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخانکراوە کە نزیکەی یەک ترلیۆن دینارە، وەک مووچەی فەرمانبەرانو خانەنشینان‌و پاراستنی کۆمەڵایەتی‌و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "به‌غدا سبه‌ینێ ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم پێكه‌وه دهنێرێتو هیچ هێزو ده‌زگاو وه‌زاره‌تێك مووچه‌كه‌ى دواناخرێت".
سه‌رچاوه‌كه كه ئاگاداریى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیشه ئاشكرایكردووه، "دوای گەیشتنی ئه‌و پاره‌یه، وەزارەتی دارایی دەستبەجێ خشتەیەک ڕادەگەیەنێت کە لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەخۆدەگرێت‌و به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كات".
#مووچە