دهنگوباس:
سەرچاوەیەک لەڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاشكرایدهكات، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باسی ئازادکردنی تۆمەتبارانی ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەن، دوورن لەڕاستییەوە".
بهگوێرهى وتهى ئەو سەرچاوەیە كه قسەی بۆ میدیاكان كردووهو ناوى ئاشكرانهكراوه، "تائێستا تۆمەتباران لەژێر لێکۆڵینەوەدان؛ بڕیاری سزادانو ئازادکردنیان لەدەستی دادوەردایەو ڕێگەنادەن هیچ کەسێک دەست لەو دۆسیە وەربدات".
لاى خۆیشیهوه شێخ عەبدوڵڵا جغێفی ڕاوێژکاری فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئەنبار دوێنێ 13ی ئاب؛ هەواڵی ئازادکردنی تۆمەتبارانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وتوویهتى:"هەڵەتێگەیشتنێک لەبابەتەکەدا هەبووەو تائێستا هیچکام لەدەستگیرکراوەکان ئازادنەکراون".
ڕۆژی 5ى ئابى 2024 بەچەند مووشەکێک هێرشکرایەسەر سەربازگەى عەین ئەسەد لەئەنبارو بەهۆیەوە پێنج سەربازو دوو بەڵێندەر برینداربوون.
بەوتەى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى هاوبەش لەنێوان یەکە ئەمنییە تایبەتمەندەکان پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەو پێنج کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرکردووە.
#عێراق