ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى ڕه‌تكردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ى شێروان شێروانی سه‌رۆكى لیستى ڕه‌وتى هه‌ڵوێستى نیشتمانى له‌پارێزگاى هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ڕایگه‌یاند، "دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا بێهیوا بووه، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌وڵه‌كانى ڕه‌تكردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ى شێروان شێروانى ده‌درێت".
دواى ئه‌وه‌ى شێروان شێروانى، یه‌كێك له‌گیراوانى بادینان كه له‌ئێستادا له‌زیندانى چاكسازیى گه‌ورانى هه‌ولێره‌و له‌لایه‌ن ڕه‌وتى هه‌ڵوێستى نیشتمانى كه عەلى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات وه‌ك بەرپرسی لیستى ئه‌و حزبه له‌پارێزگاى هه‌ولێر دیاریكراوه، ناوه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌كۆمسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرا، به‌ڵام پارتى ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌و نوێنه‌رى پارتى سه‌ردانى كۆمسیۆنى كردووه به‌مه‌به‌ستى ڕه‌تكردنه‌وه‌و دوورخستنه‌وه‌ى شێروانى.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌شده‌كات، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ى به‌گوێره‌ى یاسا وردبینى بۆ ناوى كاندیده‌كان ده‌كات وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، به‌ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه پارتى له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه په‌سه‌ندكردنى كاندیدكردنى شێروان شێروانی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
#هەولێر