ده‌نگوباس:
كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل، به‌دوو مووشه‌كی جۆری "M90" هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ته‌لئه‌بیب‌و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند، له‌تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی غه‌ززهو كۆچپێكردنی به‌زۆری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به‌دوو مووشه‌كی جۆری "M90" هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ته‌لئه‌بیبى پایته‌ختى ئیسرائیل‌و ده‌وروبه‌ری.
سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی قه‌سام هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه له‌و شوێنانه بوو كه ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی لێ بووه.
هاوكات، كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیل سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ته‌لئه‌بیب بیستراوه، كه ڕه‌نگه ئه‌نجامی مووشه‌كه‌كانی قه‌سام بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه له‌كه‌ناره‌كانی نزیك ته‌لئه‌بیب كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل ڕوونیكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌مووشه‌كه‌كان له‌كه‌ناره‌كانی نزیك ته‌لئه‌بیب كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌وی دیكه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته سنووره‌كانی ئیسرائیل.
ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێت به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان‌و برینداران زیاتر دەبن‌و له‌هه‌مانكاتدا دانیشتووان تووشی برسییه‌تیی‌و نه‌هامه‌تیی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 39 هه‌زارو 897 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 92 هه‌زارو 152 كه‌س‌و 70%ی قوربانییه‌كان منداڵ‌و ئافره‌تن.
#فەڵەستین