دەنگوباس
هەریەکە لە پێنج وڵاتە زلهێزەکەی جیهان کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن، ئامادەکاریی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەکەن.
ئەمریکا، بەریتا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل بۆئەوەی وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران بدەنەوە کە دەکرێتە سەر ئیسرائیل.
ئەو وڵاتانە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، هەموو پاڵپشتییەک بۆ ئیسرائیل نیشاندەدەن و داوا دەکەن بە پەلە دۆخی غەززە ئاسایی بکرێتەوە، هاوکات هەریەکە لە میسر و قەتەر داوا دەکەن، ڕێککەوتنێك بکرێت بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە.
ئێران بە فەرمی وەڵامی داواکاریی ئەو وڵاتانەی دایەوە کە داوایانکردبوو، وەڵامی ئیسرائیل نەداتەو و دەڵێت، داواکارییەکەیان لە جێی خۆیدا نییە.