کوردستان

لەسەر دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت و هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینان تەیف سامی دەچێتە پەرلەمان

13/08/2024


بڕیارە ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بچێتە پەرلەمانی عێراق و روونکردنەوە لەسەر هاوتاى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەگەڵ بەغدا بدات، هاوکات هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بۆ مانگی تەمووز بخاتەڕوو.  

کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە و ئەندامێکى کوردى ناو لیژنەکە دەڵێت "لەسەر چارەنووسى هاوتاى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەگەڵ بەغدا و هۆکارى دواکەوتنى ناردنى مووچەى مانگى 7 پرسیارى لێدەکەین".

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند :" کۆبوونەوەکە بۆ پرسیارکردن و تاووتوێکردنی پرسە پەیوەندیدارەکانە تایبەت بە وەزارەتى دارایی، لە نێویشیاندا پرسیار دەبێت لەسەر مووچە و هاوتاکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەگەڵ بەغدا".
#مووچە