کوردستان

چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى ناویان بۆ كارمه‌ندى سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان هاتووه‌ته‌وه‌

11/08/2024

ده‌نگوباس:

چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ناویان بۆسه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى میدیایى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌.


به‌گوێره‌ى ئه‌و ناوانه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكردوون كه‌ وه‌ك كارمه‌ندى سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان دیاریكراون، ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوق ناوی هاتوه‌ته‌وه‌.

دواى ئاشكرابوونى ئه‌م ناوانه‌ش، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى میدیایی به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌قۆرخكارییه‌ بۆ بێكاربوونى زیاترى گه‌نجان‌و ده‌رچووانى زانكۆو په‌یمانگاكان كه‌ دانه‌مه‌زراون‌و بۆ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدانیش ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌.


#باشووری کوردستان