دهنگوباس:
بەڕێوبەرایەتی چاکسازیی سەر بەشی تەکنەلۆژیاو زمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووه، بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزی پێشمەرگە، خولی زمانی ئەڵمانیو ئینگلیزیو فێربوونی کۆمپیوتەر دەکرێتەوە، خولەکەش بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانەیەو بهگوێرهى خواستی پێشمەرگە خۆیەتی.
لهڕاگهیهنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی چاکسازیی سەر بەشی تەکنەلۆژیاو زمانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەفسەرانو کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداردەکاتەوە، خولی فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزیو ئەڵمانیو خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر لەبەشی تەکنەلۆژیاو زمان دهكرێتهوه.
ئهوهش هاتووه، "خولهكان لەڕۆژى 5ی ئەیلوول تاوهکو 5ی کانوونی یەکەم دەکرێتەوە، ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان لەو خولانە هەیە، نووسراو لەیەکەکانی خۆیان ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان".
ئاگاداریشیان دەکاتەوە، دوا وادە بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی یەکە ئیدارییو سەربازییەکان 25ی ئابی 2024 دەبێت.
#پێشمەرگە