رۆژهەڵاتی ناوەراست

پزیشكیان حكومه‌تێكى به‌ته‌مه‌نى ڕاگه‌یاند

11/08/2024

ده‌نگوباس:

میدیاى جیهانیى چاوى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران بوو، ده‌ڵێن، "چاوه‌ڕوانده‌كرا حكومه‌ته‌كه‌ گه‌نج بكاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تێكى به‌ته‌مه‌نى ڕاگه‌یاندو تێكڕاى ته‌مه‌نى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى له‌ 60 ساڵ كه‌مترى تێدا نییه‌".


ئەمڕۆ لەلایەن مه‌سعود پزیشكیانەوە لیستی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەت دەدرێتە پەرلەمان، بەڵام مشتومڕی زۆر لەسەرە، چونكه‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت، تێکڕای تەمەنی ئەندامانی کابینەکە زیاتر لە 60 ساڵەو ئەم بابەتە لەگەڵ دروشمی حکومەتی گەنجان ناگونجێت.

ڕۆژنامەكانی ئێران بەگشتی هەواڵیان لەسەر لیستی ناوی وەزیرەكان بڵاوكردووه‌تەوە، ڕۆژنامەی جەوان نوسیویەتی:"بڕیاربوو وەزیرەکان‌و جێگرانی سەرۆک کۆمار لەنێو ئەوکەسانەدا هەڵبژێردرێن کە ئەزموونی وەزارەتیان نەبوو، بەڵام ئەو پێوەرانە جێبەجێنەکراون".

پڕۆسەی متمانەدان بە وەزیرەکان بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان قۆناغەکانی پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن لەخۆدەگرێت‌و دەبێت سەرۆک کۆمار پلان‌و کارنامەی ڕابردووی وەزیرەکان بخاتە بەردەم پەرلەمان.

پێکهاتەی وەزارەکانی حکوومەتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران:
عەلیڕەزا کازمی - وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا
ستار هاشمی -  وەزیری گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری
ئیسماعیل خەتیب -  وەزیری ئاسایش
عەبدولناسر هیمەتی -  وەزیری ئابووری و دارایی
عەباس عێراقچی – وەزیری دەرەوە
محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی - وەزیری تەندروستی
ئەحمەد میدری - وەزیری کار و کار و کۆمەڵایەتی
غوڵامڕەزا نووری - وەزیری کشتوکاڵ
ئەمین حسێن ڕەحیمی - وەزیری داد
عەزیز ناسرزادە - وەزیری بەرگری
فەرزانە سادق - وەزیری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە
محەمەد عەتاببەگ - وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
حسێن سیمایی - وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا
عەباس ساڵحی- وەزیری ڕۆشنبیری
ئەسکەندەر موئمینی - وەزیری ناوخۆ
محەممەد ڕەزا ساڵحی ئەمیری - وەزیری فەرهەنگ و گەشتوگوزار
موحسین پاک نەژاد - وەزیری نەوت
عەباس عەلی ئابادی - وەزیری وزە
ئەحمەدی دونیامالی - وەزیری وەرزش و لاوان


#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست