دهنگوباس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵو ڤێتێرنەری ڕوونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه سهبارهت بهو ترسهى لهخواردنى گۆشتى مریشكى سوورو مریشكى هێلكهكهر لهههرێمى كوردستان درووستبووه، ڕایدەگەیەنێت، "پێویستە مریشک لەسەربڕخانەکان سەرببڕدرێن، دوای ئەوە گۆشتەکەی بخورێت، گۆشتی هەر پەلەوەرێکیش لەسەربڕخانەکان بەرهەمبێت، شیاوو تەندروستە بۆ بەکارهێنان".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵو ڤێتێرنەری سەر بەوەزارەتی کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، "ماوەیەکە مەترسیی خواردنی گۆشتی مریشکی هێلکەکەرو بەتایبەت (مریشکی سوور)، ترسی لای هاووڵاتییان دروستکردووە".
دهشڵێت:"ئەگەر ئەو مریشکە هێلکەکەرە گۆشتەکەی لەسەر بنەمای زانستی بەکاربهێندرێت، هیچ مەترسییەکی نییە، بنەمای زانستی بەکارهێنانی گۆشتی ئەو مریشکە پەیوەستە بەنەبوونی نەخۆشی لەپەلەوەرو ماوەی بەکارهێنانی دەرمانی تێپەڕاندبێت".
باس لهوهشكراوه، "ئەگەر مریشکە هێلکەکەرەکە نەخۆشیش بێت، شیاوە بۆ خواردن ئەگەر ماوەی بەکارهێنانی دەرمانی تەواو کردبێت، هەرچەند بەکارهێنانی دەرمان و ڤاکسین بۆ پەلەوەر ئاساییە بەڕێنمایی پزیشکی ڤێتێرنەری، هیچ جیاوازیەکیش لەنێوان مریشکی هێلکەکەرو مریشکی خۆماڵیو لەڕووی بەکارهێنانی دەرمانو ڤاکسین نییە".
ئهوهش هاتووه، "چۆن خواردنی هێلکەی مریشکی هێلکەکەر ئاساییو تەندروستە، بەهەمانشێوە خواردنی گۆشتەکەشی تەندروستە، بهڵام پێویستە مریشک لەسەربڕخانە فەرمییەکان سەرببڕدرێن، دواتر بەکاربهێندرێن، گۆشتی هەر پەلەوەرێک لەسەربڕخانەکان بەرهەم بێت، شیاوو تەندروستە بۆ بەکارهێنان، بۆیە دڵنیایی دهدهینه هاووڵاتییان بەکارهێنانی گۆشتی هەرجۆرە مریشکێک لەژێر سەرپەرشتیو ڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری بەرهەمهاتبێت، تەندروستو شیاوە بۆ خواردن".
پێشتر میقداد ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەرەنتینە لەبەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵی هەرێم ئاشکرایکرد، مریشکی سوور لەگەڵ مریشکی سپی، ئەو جۆرانەی کە بەرهەمی هێلکەیان هەیە، لەکێلگەکانی پەلەوەری هێلکەکەر بەکاردەهێنرێن، دوو هۆكار هەیە بۆ ئەوەی نەخورێن، یەکهمیان ئەوەیە کە تەمەنیان گەورە دەبێتو دەگاتە ساڵو نیوێک، لەڕووی زانستییەوە بەتەمەنی گەورە دادەنرێن، بەشیاوی نازانین بۆ خواردن، ناتوانین بڵێین گۆشتەکەی باش نییە، بەڵام لەبەرئەوەی تەمەنی گەورەیە ئەو تایبەتمەندیو سوودەی نامێنێت.
لەبارەی هۆكارى دووەمیشهوه جهختكردبووهوه، "لەبەرئەوەی لەکێڵگە پەلەوەرییەکە، ئەو مریشکە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، دەرمان وەردەگرێت واتە زیاتر لەساڵیک، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو دەرمانانە کاریگەرییان لەسەر گۆشتی ئەو مریشکە هەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو مریشکە چەند ڕۆژێک بەر لەسەربڕینی دەرمانی لێ بڕابێت، هیچ کێشەیەکی نییە بۆ خواردن".
#باشووری کوردستان
#باشووری کوردستان