دهنگوباس:
بڕیاروایه سبەینێ دووشهممه ھەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان لهپارێزگای دهۆك بهڕێوهبچێتو كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانیش دهڵێت:"هەموو پێداویستییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادەکراون".
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، سەرجەم کەلوپەلی پێویستى بۆ بنکەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەموو پارێزگاکان ڕەوانەکردووە؛ پێشئەوەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بکرێت، ئامێرەکان دەپشکێنرێن، بۆ ئەوەی دڵنیابین ھیچ گرفتێکیان نییە.
هەڵبژاردنی ئەزموونیی لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەپارێزگای دهۆک 41 وێستگە بۆ دەنگدانی گشتیو دوو وێستگەش بۆ دەنگدانی تایبەت دادەنرێت.
وهكو كۆمسیۆن دهڵێت:"ئامانجی سەرەکی لەو دەنگدانە ئەزموونییە، تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانە پێشئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک لەئامێرەکان دروستبوو، ئەوە پێشوەختە کێشەکە چارەبکەن، فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنیش دەبنە دەنگدەرو دەنگدانێکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت؛ دواتر ڕێکارەکانی دیکە دەکرێت تاوەکو دڵنیابین".
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ى 10ى 2024 بەسەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:
هەولێر: 32 کورسی
سلێمانی: 36 کورسی
دهۆک: 24 کورسی
هەڵەبجە: سێ کورسی
کۆی گشتی: 95 کورسی
دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:
هەولێر: دوو کورسی
سلێمانی: دوو کورسی
دهۆک: یەک کورسی
هەڵەبجە: سفر کورسی
کۆی گشتی: 5 کورسی
#باشووری کوردستان