ده‌نگوباس:
وەزارەتی دارایی عێراق له‌باره‌ى نه‌بوونى سیوویله له‌خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ گرفتێكى نه‌بوونى سیویله‌مان نییه".
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت:"نەبوونى سیویلە لەخەزێنەى وەزارەت دوورە لەڕاستییەوەو مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ مووچەى فەرمانبەران‌و مووچەخۆران دابیندەکەین".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "ئەو لێدوانانەی لەبارەی نەبوونی پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی تەممووز بڵاوکراونەتەوە، ڕاست نین".
وه‌زاره‌ته‌كه نووسیویه‌تى:"دابینکردنی پارەی مووچە لەپێشەنگی کارەکانی وەزارەتی داراییەو مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ پارەی مووچە تەرخاندەکەین".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ 11ی مانگی هەشتەو تائێستا پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رەوانە نه‌كراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ڕەوانەکردنی نییه لەگەڵ ئەوەشدا عێراق ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکات.
ئه‌مڕۆش به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌واده‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ركراوه‌و به‌مزووانه پاره‌ى مووچه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
#باشووری کوردستان