کوردستان

ڕاکان جبوری: دەنگی عەرەب و پێکهاتەکان دزرا

11/08/2024

دەنگوباس
ڕاکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکووك لەبارەی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە بەغدا دەڵێت "ئەوەی روویدا دزینی دەنگ و مافی پێكهاتەی عەرەبی بوو".


ڕاکان جبوری دەشڵێت "ئەو دەستكەوتانەی بەخوێن و قوربانیدان بەدەستهات كرا بە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی، دانیشتنەكە نایاسایی بووەو هەموو رێوشوێنێكی یاسایی دەگرینەبەر".

ڕاکان جبوری کە ئەندامی پارێزگای کەرکووكە دەڵێت "سازشمان نەكرد لەسەر ماف و شكۆی ئێوە، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا هەشت مانگ لەمەوپێش پێشنیازكرابوو بۆمان، بە دزینی دەنگ و ماف و ئێوەمان زانی و رەتمانكردەوە".

باسی لەوەشکردووە "كەسوكارمانیان روبەڕوی ئیهانەیەكی مێژوویی كردەوەو پرۆسەكانی كوشتن و ونكردن و تاڵانكردنی دێهاتەكانیان لەبیركرد، لەپێناو دەستكەوتی شەخسی كاتیی".

ئاماژەی بەوەشداوە "داوا لە جەماوەرەكەمان دەكەین پشتیوانیكردنی هاوپەیمانی عەرەبی بكەن، بۆ گێڕانەوەی مافی ئەو پێكهاتەیەی كە ئەمڕۆ ئەوەی لێزەوتكرا قسەی هەبێت دژی ئەوانەی دەستكەوتەكانیان لەدەستدا".
#کەرکووک