کوردستان

بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات

10/08/2024

ده‌نگوباس:

سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرێكوێره‌ى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك، سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یامى دڵنیاییان پێده‌ده‌م كه‌ ئێمه‌ سیاسه‌تى مام جه‌لال له‌كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كه‌ین.


دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى پارێزگارو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، بافڵ تاڵه‌بانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "یه‌كێتى وه‌ك مام جه‌لال سیاسه‌ت ده‌كات له‌كه‌ركوك".

وتیشى:"به‌ڵێنده‌ده‌ین كه‌ركووك ده‌بێته‌ نمونه‌ى ئارامى‌و پێكه‌وه‌ژیان، پیرۆزبایی له‌كه‌ركووكیه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵێنده‌ده‌م یه‌كێتى سیاسه‌تى مام جه‌لال جێبه‌جێده‌كات".

ئه‌وه‌شى وت:"لایه‌نه‌كانى تریش كه‌ به‌شدارییان نه‌كرد پۆستیان پێده‌ده‌ین، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ ده‌كه‌م‌و سه‌ردانیان ده‌كه‌م‌و په‌یامیان پێده‌ده‌م".


#باشووری کوردستان