ده‌نگوباس:
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، چه‌ند ده‌رچوویه‌ك به‌نهێنى‌و vip دامه‌زراون، له‌و ڕوه‌شه‌وه هۆشداریی ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنه نایاساییانه‌و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى وانه‌بێژان، خۆپیشاندانى فراوان ده‌كه‌ین‌و سبه‌ینێش لەبەردەم پەروەردەی گشتیی سلێمانی، کۆنگرەو گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژە".
کاروخ عه‌بدوڵڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم ئاشكرایكردووه، سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی لەبەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی کۆنگرەو گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژە، بەرامبەر دامەزراندنی نایاسایی‌و نهێنی (VIP) چەند دەرچوویەک".
ده‌شڵێت:"بنەمای خۆپیشاندانەکە بریتییە لەبەردەوامی دامەزراندن لەسلکی سەربازیی، ڕاگرتنی دامەزراندن لەکەرتی پەروەردە، دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ماوەی چەندین ساڵ".
باسى له‌وه‌شكردووه، "ئەگەر حکومەتی هەرێم پێش کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن وەڵامی داواکاریەکانمان نەداتەوە، کە بریتیە لەگرێبەستکردنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ، ئەوە بێگومان بۆ ساڵی خوێندنی 2024_2025 دووبارە دێینەوه سەر شەقام بۆ خۆپیشاندان‌و بایکۆتی پرۆسەی خوێندن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێم باسى له‌وه‌كردووه، "تاکە چارەسەر بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، خۆپیشاندانە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر، نەک بەردەم پەروەردەکان، خۆپیشاندانی بەردەم پەروەردەکان، وەک بەردەرگای ماڵی ئێمە وایە".
زیاتر لەهه‌شت ساڵە دامەزراندنی مامۆستایان ڕاگیراوەو مامۆستایانی وانەبێژ داوادەکەن یان بکرێنە گرێبەست یان بکرێنە هەمیشەیی‌و چیتر بەبیانووی جۆراوجۆر ئەو مافەیان پێشێلنه‌كرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەعێراق هەزاران دەرچوو دامەزراون‌و هێشتا پرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.
#باشووری کوردستان