دهنگوباس:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی پەیامێکی لەبارەی شەھیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەند چەکدارێک لەناوچەی قەرەداغ لەسلێمانی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "بەڵێنمان بەکوردستانو خەڵکە خۆشەویستەکەی داوە، پارێزەری خاکو ژیانی ھاونیشتمانییانمان دەبین"، جهختیشدهكاتهوه، "ڕژانی خوێنی ئەم شەھیدانەش ھەر لەو چوارچێوەیەو لەپێناو کوردستاندا بوو".
تاڵهبانى لهو پهیامهدا نووسیویهتى:"شەھیدبوونی ھەردوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێم (شەماڵ مەحمودو ھونەر تاڵیب) لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکو پاراستنی ژیانی ھاوڵاتییاندا لەسنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیکردین".
لهكۆتاییشدا جهختیكردووهتهوه، "بەڵێنمان بەکوردستانو خەڵکە خۆشەویستەکەیداوە پارێزەری خاکو ژیانی ھاونیشتمانییانمان دەبین، ڕژانی خوێنی ئەم شەھیدانەش ھەر لەو چوارچێوەیەو لەپێناو کوردستاندا بوو، بەڵێندەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەکەینەوەو ھیچ مەودایەک بۆ ئەو دەستانە ناھێڵینەوە کە دەیانەوێت سەقاگیریی خاکەکەمان تێکبدەنو مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵکەکەمان دروستبکەن".
#باشووری کوردستان