ده‌نگوباس:
به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"له‌نووسینگه‌ى ئێمه‌وه هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه".
ڕاكان جبوریى وه‌كو به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌نووسینگه‌كه‌یانه‌وه هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه له‌پارێزگای كه‌ركووك‌و نه له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌ش.
ڕەعد ساڵح یەکێکبوو لەوانەی کە ناوی دەهێنرا گوایه لەگەڵ یەکێتیی ڕێککەوتووە تاکو بەشداریی دانیشتنەکان بکات، ناوبراو ئەندامی دەرچووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە لەسەر هاوپەیمانی قیادەو وتوویه‌تى:"ئێمە کێشەمان لەوەنییە پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بەدوو ساڵ لەنێوان ئێمەو برایانی کورد بێ، بەڵام کێشەکە لەوەیە تائێستا گەرەنتیمان وەرنەگرتووە، کە ئەگەر پۆستەکەمان ڕادەستی کورد کرد جارێکی دیکە پێیمان بدرێتەوە، گەرەنتی پابەندبوون بەڕێکەوتنەکانەوە نییەو متمانە لەنێوان لایەنەکان نەماوە، ئەمەش هۆی دواکەوتنی کۆبوونەوەکانە".
سبەینێ دوا وادەی دەستووریە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک، هەوڵێک هەیە لەلایەن یەکێتی‌و سێ ئەندامی عەرەبەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبونەوەی ئەنجوومەن بکەن، بەڵام تائێستا دیارنییە کە هەوڵەکە سەردەگرێت یاخود نا.
دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆتا پارێزگا كه هێشتا نه‌توانراوه حكوومه‌تی خۆجێی پێكبهێنێت، كه‌ركووكه، هێزو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش تائێستا له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن‌و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوخۆیاندا ڕێكنەكه‌وتوون؛ ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌رده‌م واده‌ی یاسایی ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی كه‌ركووكدا ماوه.
عه‌باس به‌یاتی، جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان له‌كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كان له‌پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی نزیكبوونه‌ته‌وه. بڕیاربوو هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆسته‌كان دابه‌شبكرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆسه‌كه دواخرا، به‌جۆرێك سوودانی ده‌یه‌وێت گشت پێكهاته‌كان له‌ئیداره‌دانی شاره‌كه‌دا به‌شداربن‌و په‌راوێزنه‌خرێن، تائێستا گفتوگۆی هێزه براوه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌به‌غدا به‌رده‌وامن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وە عه‌زام حه‌مدانی سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرایكردووه "ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا هه‌یه، پێده‌چێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پارێزگاری نوێی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت، كورد‌و عه‌ره‌ب پێویستیان به‌نیوه زاید یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به‌شێوه‌ی خول‌و دوو ساڵ به‌دوو ساڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
هاوكات فه‌وزی ته‌رزی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ڕایگه‌یاندووه "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆحی كه‌ركووك زۆرن، بۆیه ئەو ناکۆکیانە له 11ی ئاب یەکلایی دەکرێنەوە، ئه‌گه‌رنا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی کاتیی پارێزگارێک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرکووک داده‌نێت، سوودانی سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كێكیان ئەوەیە ڕاوێژكاری كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی له‌پۆستی پارێزگار دابنێت تاوەكوو لایه‌نه‌كان ڕێكده‌كه‌ون".
#باشووری کوردستان