پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق دهڵێت، "بەهۆی قاچاخچێتی بەنەوتەوە لەلایەن پارتیو یهكێتییهوه، وادەرکەوتووە عێراق لەهەناردەی نەوتدا فێڵی لەئۆپیک کردووە، بۆیه عێراق ناچارکراوە کە 650 هەزار بەرمیل نەوت لەهەناردەکەی کەمبکاتەوە".
ڕێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق لەهەژماری خۆی لەفەیسبوک نوسیویهتی، "بەهۆی ئەو نەوتە قاچاخەوە کە پارتییو یەکێتیی دەینێرنە دەرەوە، وادەرکەوتووە عێراق فێڵی لەو ڕێژە نەوتەدا کردووە کە بەئۆپیکی وتووە لەهەناردەی نەوت بۆ دەرەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە یەکێک لەکۆمپانیا یاریدەدەرەکانی ئۆپیک بەشداریکردنی لەکۆبوونەوەی ئۆپیک لەڤییەننا هەڵوەشاندووهتەوەو ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی فێڵکردنی عێراق لەڕێژەی بەرهەمهێنانو هەناردەی نەوتی خاو بۆ دەرەوە ئەم بڕیارەیداوە".
دەشڵێت:"ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبدرێت هەر بەهۆی ئەم قاچاخییەی نەوتەوە لەهەرێم، ئێستا عێراق ناچارکراوە کە 650 هەزار بەرمیل نەوت لەهەناردەکەی کەمبکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو نەوتەی بەقاچاخ لەهەرێمەوە دەفرۆشرێت، پارەکەی نە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق و نە بۆ خەڵکی کوردستانیش سەرفدەکرێت! بەڵکو ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی هەردوو حزبەوە".
#باشووری کوردستان