دهنگوباس:
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ڕایگەیاند، پابەندین بەهاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنو سەرکوتکردنی داعش.
لەڕاگەیەندراوێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق نوسیویهتى، دڵخۆشە بەگەیاندنی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بەهێزەکانی پێشمەرگە.
دهشڵێت:"چونکە ئەمریکا پابەندە بەبەهێزکردنی توانای هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیابونەوە لەتێکشکاندنی هەمیشەیی داعش بەسەرکردایەتی عێراقییەکان".
ڕۆمانۆوسکی ئهوهشى وتوه، "دڵخۆشم بەگەیشتنی کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ئێمە پابەندین بەبەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان بۆ دڵنیابونەوە لەتێکشکاندنی تەواوەتی داعش بەسەرپەرشتی خودی عێراقییەکان".
#باشووری کوردستان