دهنگوباس:
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، "ئەو چەکدارانەی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییان لەقۆپی قەرەداغ کوشت، داعش بونو هەوڵی لێدانی تونێلیان داوە".
ئێوارهى ههینى ڕابردوو، لەقۆپی قەرەداغ لەپارێزگای سلێمانی، پێکدادان لەنێوان گروپێکی چەکدارو هێزە ئەمنییەکاندا ڕویداو بههۆیهوه دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژرانو ئاساسیشی سلێمانیش ڕایگەیاند، چەکدارەکان سەر بەداعش بون.
لهوبارهیهوه شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لەبارەی ڕوداوەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، "چەکدارەکان سەر بەداعش بون، پێش ڕوداوەکە خەریکی لێدانی تونێلو دروستکردنی حەشارگە بون؛ موەلیدەو ئازوخەشیان لەوێ دانابوو، دواتر ئەو شتانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرا".
ئهوهشى وت، "قۆپی قەرەداغ، شوێنێکی گەورە، سەختەو ئاوەدان نییە؛ نە ماڵی لێیەو نە کەسی لێ دەژیت، چەکدارانی داعشیش ئەم بۆشاییە ئەمنییەیان قۆستوەتەوەو ویستویانە تونێلێک دروستبکەنو بیکەنە شوێنی مانەوەی خۆیان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێیان زانیوەو دواتر پێکدادان ڕویداوە".
بەوتهى شێخ جهعفهر، "داعش سود لەو شوێنانە وەردەگرێت کە چۆڵنو بۆشایی ئەمنییان لێ هەیە، بەتایبەت شوێنە شاخاوییەکان؛ بۆیە قۆپی قەرەداغیان بۆ شوێنی مانەوەیان بەکارهێناوەو لەوانەیە شوێنی دیکەشیان لەنێو ئەو شاخەدا هەبێت، داعش چەندان شانەی نوستوی لەعێراق ماوەو ڕۆژانەش چەکدارەکانیان دەستگیردەکرێن".
جێگرى سهرۆكى ههرێم جهختیكردهوه، "مەحاڵە داعش جارێکی دیکە بتوانێت وەکو هێزێکی گەورەو کاریگەر سەرهەڵبداتەوەو شوێن داگیربکات، بەڵام بەدانانی مەفرەزەی دوو، سێ کەسی دەتوانن لەهەموو شوێنێک جێگەی خۆیان بکەنەوە".
#باشووری کوردستان