دوای هێرشەکەی ئۆکرانیا بۆسەر ناوچەی کۆرسك لە ڕووسیا، مۆسکۆ لێدوانی توند دژی ئەڵمانیا دەدات، بەو پێیەی لە هێرشەکەی ئۆکرانیادا چەکی ئەڵمانیا بەکارهاتووە.
دیمتری میدڤدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە وتارێکدا کە لەڕۆژنامەی بیڵد-ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، تانکەکانی ڕووسیا دەتوانن بگەنە گۆڕەپانی رایخستاگ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
ئەو قسانەی میدڤدیڤ وەك کاردانەوەیە بۆ دەرکەوتنی زرێپۆشەکانی ئەڵمانیا لەنێو سوپای ئۆکرانیا لە کۆرسك.
لەبەرامبەردا میدیای ئەڵمانی دەڵێت، ئەو قسانەی بەرپرسە ڕووسیەکە دوای 80 ساڵ دێت لە چوونی تانکەکانی ڕووسیا بۆ نێو جەرگەی ئەڵمانیا. هاوکات بە لێدوانێکی "دوژمنکارانە" وەسفیدەکەن.
#ئۆکرانیا
#ڕووسیا