دهنگوباس:
سەرۆكی ئێران پێشنیازیكردنە ئامانجی بەرژەوەندییو بنکەی نهێنی ئیسرائیلی لەهەرێمی كوردستانو ئازەربایجان دەكات.
میدیای بەریتانی ڕاپۆرتێكى گرنگو ههستیاریان لهبارهى مەسعود پزیشكییان سەرۆكی ئێرانهوه بڵاوكردووهتهوه كه پێشنیازیكردووە، بنكە نهێنییەكانی ئیسرائیل لەوڵاتانی دراوسێی ئێران لەوانە (هەرێمی كوردستانو ئازەربایجان) بۆردوومان بكەن، چونکە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل قورس دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی بەرگری پرێسی ئێرانی چەند ئامانجێكی لەناو ئیسرائیل دیاریكردووە كە ئەگەری هەیە بكرێنە ئامانج لەوانە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان، بارەگای پەرلەمانو نووسینگەی سەرۆك وەزیرانو وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل.
هەروەها چەند بنكەیەكی سەربازیی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیان پێكراوە وەك ئامانجی هێرشەكەی ئێران دژی ئیسرائیل.
#باشووری کوردستان