ده‌نگوباس:
دواى پێنج ڕۆژ له‌په‌یامێكى قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌شنگال كه هێرشیكرده‌سه‌ر ئایینى ئیسلام، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشێلکاریی‌و بێڕێزیی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییە".
3ی ئه‌م مانگه، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى له‌شنگال له 10هه‌مین ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، وتی، "هه‌تا دینی محه‌مه‌د مابێت، كاره‌سات له‌سه‌ر ئێمه ته‌واو نابێت، له‌و قسه‌یه‌م مه‌سئولم، ئه‌وان دژی دینی ئێمه‌ن".
ئه‌و قسه‌یه‌ى شه‌شۆ كاردانه‌وه‌ى توندى له‌ناوخۆى هه‌رێم‌و به‌شه‌كانى دیكه‌ى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش لێكه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا له‌سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاداشتی ده‌ستگیركردن‌و پشكنینى بۆ قاسم شه‌شۆ ده‌ركردو ڕایگه‌یاند، "شه‌شۆ بێڕێزیی به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) كردووه‌و هانی توندوتیژیی‌و شه‌ڕی نێوان ئایینه‌كان ده‌دات".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌تایبه‌تى له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، به‌رامبه‌ر به‌لێدوانێکی نادروستیی كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه، ئێمه پێشێلکاریی‌و بێڕێزیی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییەو سەرکۆنەی دەکەین".
دەقی ڕاگەیه‌ندراوەکەى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌مجۆره‌یه:
ڕاگەیەنراوێك لەسەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌تایبه‌تى له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌لێدوانێکی نادروستی كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه، لێره‌دا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ جۆرە پێشێلكاریى‌و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر بیروبڕواو ئایینێك، قبووڵكراو نییەو سەركۆنەی دەكەین.
لەهەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌هه‌ر ئایینێك بێت، نابێ به‌هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌یره‌وانى ئایینه‌كه له‌قه‌ڵه‌مبدرێت، بۆیه ده‌بێ هەموولایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن‌و لێبوردەیی‌و پێكەوەژیان بن‌و ڕێگە لەدروستبوونی گوتاری ڕق‌و كینەو نكۆڵی‌كردن بگیرێت.
لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لەبەدواداچوون‌و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموولایەكیش دڵنیادەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەو برایەتی دەمێنێتەوە، هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزیی‌و پشێویی‌و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان‌و پێكهاتە ئایینی‌و نەتەوەیییەكانی كوردستان قبووڵناكرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
9ى 8ى 2024
#باشووری کوردستان