ده‌نگوباس:
سه‌ربارى زۆریى كێشه‌كانى ڕاكێشانى پاره‌ى هه‌ژمارى من له‌شارى سلێمانى، بڕیاروایه بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران، زیاتر له‌هه‌زار پێشمه‌رگه له‌و ئامێرانه‌وه مووچه‌یان پێبدرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئامێرانه‌وه له‌سلێمانى ئاشكراكردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتوون، ئامێرەکانی ATMی سەر بەهەژماری من لەسلێمانی دەخرێنەکار، بۆ موچەی ئەم مانگەش زیاتر لەهەزار کەس لەوەزارەتی پێشمەرگە لەو ڕێگەیەوە موچەکانیان وەردەگرن.
پێشنجشهممهى ڕابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئامێره‌كانى ڕاكێشانى پاره‌ى هه‌ژمارى من په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "چووم بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و هاوكارییه‌ى بڕیاربوو وه‌ریبگرین، كارته‌كه‌م خستە ناو ئامێری ATMوە بۆ ئەوەی پارەکەم وەربگرم، به‌ڵام ئامێره‌كه کارتەکەم ناداتەوەو گیربووە".
سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم ئاشكرایكردووه، بۆ ئەم مانگە بڕیارە هەزارو 700 کەس لەهێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی بانکەکانی سەر بەهەژماری من لەئامێرەکانی (ATM) له‌سلێمانى مووچەکانیان پێبدرێت.
سه‌باره‌ت بهفەرمانبەرانی مەدەنی وەزارەتە جیاوازەکانی دیكه‌ش سەرچاوەكه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتوویه‌تى:"بۆ ئەوەی تەواوی فەرمانبەران لەو ڕێگەیەوە مووچە وەربگرن، کاتی زیاتریان پێویستەو ڕەنگە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو، مووچەی فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە دابەشبکرێت".
#مووچە