دهنگوباس:
دواى ئەوەى لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایەسەر خاوەن پێداویستییەکى تایبەتو دەستى شکێنرا، چاودێریى کۆمەڵایەتى سلێمانى دەڵێت، لەکەیسەکە چاوپۆشى ناکەن، هەوڵیشدەدەن لەسلێمانى شوێنى مانەوەى بۆ دابین بکەن.
ئالان یاسین خاوەن پێداویستییەکى تایبەتهو تەمەن 32 ساڵهو دانیشتووى قەزاى دەربەندیخانە، خۆیىو خێزانەکەى نابیستو ناگۆن، ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو، لەرێگەى گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە، لەلایەن چەند کەسێکە هێرشى کراوەتەسەرو ئەشکەنجەدراوەو سوكایهتى پێكراوه.
بێستون جەبار بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى کە لەنەخۆشخانە سەردانى ئالانى کردووە ئاشكرایكرد، "پەنجەى شکێنراوەو ئازارى زۆردراوە، بۆیە وەک چاودێریىو گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى، لەو کەیسە بێدەنگ نابین".
وتیشى:"ئەوە جارى یەکەم نییە هێرش بکرێتە سەر ئالان و پێشتریش بە چەقۆ هێرشى کراوەتەسەر و گورچیلەیەکى لەکار کەوتووە.
جگە لەچاودێریکردنى کەیسەکەو بەسزاگەیاندنى تۆمەتباران، بێستون جەبار وتیشى،”لەبەر ئەوەى ئالانو خێزانەکەى نابیستو ناگۆنو خاوەن خانوو نین، هەوڵدەدەین لەسلێمانى یەکەیەکى نیشتەجێبونیان بۆ دابینبکەین”.
لاى خۆیشیهوه شوانە باقى پارێزەر بەخۆبەشى ئەرکى پارێزەرایەتى کەیسى ئالانى گرتووەتە ئەستۆ، ئهویش دهڵێت:"بڕیارە سبەینێ لەنەخۆشخانەى شار نەشتەرگەرى بۆ ئالان بکرێت، چونکە پەنجەى شکێنراوەو دەشوترێت قەفەزەى سنگى ئازاردراوە، بۆیە بەرمەبناى ڕاپۆرتى پزیشکى کار لەسەر کەیسەکە دەکەین، دوو تۆمەتبار لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراون، بەڵام بەهۆى پشوو تا ڕۆژى یەکشەممە ناتوانین کار لەسەر کەیسەکە بکەین".
#باشووری کوردستان