رۆژهەڵاتی ناوەراست

درۆنێكى ئیسرائیل خۆى گه‌یانده‌ باشوورى لوبنان‌و سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌ماسى كوشت

09/08/2024

ده‌نگوباس:

سوپای‌ ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ له‌لوبنان كرده‌ ئامانج‌و كه‌ناڵی‌ حه‌ده‌سی‌ سعودی‌-ش بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی‌ تری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ كوشت.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سوپای‌ ئیسرائیل له‌ناوچه‌ی‌ سه‌یدا له‌باشووری‌ لوبنان به‌فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان، ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆردوومانكرد.

زانیاریه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ حه‌ده‌سی‌ سعودی باسى له‌وه‌كردووه‌، سوپای‌ ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا سامر ئه‌لحاج فه‌رمانده‌ی‌ حه‌ماس كه‌ به‌رپرسی ئه‌منی كه‌مپی عه‌ین ئه‌لحیلوه‌یه‌ له‌لوبنانی‌ به‌ئامانجگرتووه‌.

هاوكات كه‌ناڵی‌ سكای نیوز عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه‌، "له‌یه‌كێك له‌ده‌روازه‌كانی باشووری سه‌یدا له‌نزیك ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی كه‌مپی عه‌ین ئه‌لحیلوه‌ ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ته‌ ئامانج”.

كه‌ناڵه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، سوپای ئیسرائیل ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یینی هێرشه‌كه‌ی‌ بۆسه‌ر سه‌یدا ده‌ستپێكرد.


#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست