کوردستان

هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان‌ دەکرێت

09/08/2024

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌ولێر هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان‌و ئەنفالکراوان دەکات له‌ئه‌نجامنه‌دانى ڕێكارێكى پێویست، ده‌شڵێت:"له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا ئه‌وكاره‌ نه‌كه‌ن، مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت".

ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان‌و ئەنفالکراوانی هەولێر نووسیویه‌تى، "ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان‌و ئەنفالکراوانی سنووری هەولێر دەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن‌و بایۆمەتریان نەکردووە، یان کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لەڕۆژی یەکشەممەو ڕۆژانی دواتر سەردان بکەن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "پێویستە هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان‌و کارتی نیشتیمانی پێبێت، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بەردەوامدەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەتریان ئەنجامنەداوە، موچەکانیان ڕادەگیرێت".


#باشووری کوردستان