رۆژهەڵاتی ناوەراست

پێنج كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ بۆرى نه‌وتیان كونكردووه‌

09/08/2024

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی 10 کەسی بەقاچاخبردنی نەوتی ڕاگەیاند کە لەپێنج پارێزگای عێراق بۆریی نەوتیان کونکردبوو.
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "تیمەکانمان لەپارێزگای بەسرە گرووپێکی 10 کەسییان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بەدزین‌و بەقاچاخبردنی نەوتی خاو، یەکێک لەوانه‌ش کەسێکە لەکونکردنی بۆری شارەزایەو بەرپرسی ئەو گرووپە بووە کە لەپێنج پارێزگا ئەوکارەیان کردووە".
 
یەکێک لەوکەسانە ژمارەیەک تانکەری لابووەو لەوکاتەی دەستگیرکراوە نەوتی خاوی بۆ بەقاچاخبردن ئامادەکردووە.
 
تۆمەتبارەکان بەگوێره‌ى حوکمەکانی مادەی چواری تیرۆرو بڕگەی یەکەمی یاسای بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕاگیراون.
 
لاى خۆیشیه‌وه‌ لیوا زافر نەزمی حوسێنی بەڕێوەبەری پۆلیسی وزەی عێراق ئاشكرایكرد، لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی 2024دا 426 تۆمەتبار بەتۆمەتی دزین‌و بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیرکراون‌و دەستیش بەسەر 404 بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلدا گیراوە؛ هەر لەهەمان ماوەدا دەستبەسەر 11 ملیۆن‌و 882 هەزار لیتر نەوت‌و بەرهەمی دیکەی نەوتدا گیراوە.


#عێراق