کوردستان

بە تیروپشک ژمارەی لیستەکان دیاری دەکرێت

09/08/2024

دەنگوباس
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تیروپشک بۆ دیاریکردنی لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، لە ڕیی تیروپشکەوە ژمارەی هاوپەیمانی، لیست و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت.
ڕوونیشکردەوە کە تیروپشکەکە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجام دەدرێت و پرۆسەکەش تەواوکاریی دەبێت بۆ تیروپشکەکەی پێشوو.
لە کاتی تیروپشکەکەی پێشوودا ژمارەیەک پارت و لایەن بەشدارنەبوون کە دیارترینیان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی بوون.
بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
#پەرلەمانی کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان