دەنگوباس
پەرلەمانتارێکی
کورد ڕایدەگەیەنێت کە بەغدا ناڕێکیی لە لیستی مووچە و جەختکردنەەوە لە بەبانکیکردنی
مووچەی کردووەتە بیانوو بۆ ڕەوانەنەکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان.
غەریب ئەحمەد،
ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەکەی
ڕاگەیاند، دوای بەدواداچوون و پەیوندیكردن بە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی
عێراقەوە، پێی گوتوون بەهیچ شێوەیەك لە بانكی ناوەندی كێشەی پارەی نەختینەیان نییە.
وتیشی، ناڕێکیی
لە لیستی مووچەی نێردراو بۆ بەغدا و بەبانکیکردنی مووچە و چەند پرسێكی دیکە هۆكاری
بیانوودروستكردنی لایەنی عێراقییە بۆ وابەستەنەبوون بە ناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا.
رۆژی 21ـی
تەمووزی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیستی
مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران، مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی
بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام تا ئێستا مووچە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
#ئابووری
#مووچە