جیهان

ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی "وێست نیل" بەرزبووەوە

09/08/2024

دەنگوباس

ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا لە یۆنان بەهۆی ڤایرۆسی وێست نیلەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ هەشت کەس.
دەزگای تەندروستیی گشتیی نیشتمانیی یۆنان ڕایگەیاند، لە یەکەم هەفتەی مانگی ئابدا دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی وێست نیلەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هەمان هەفتەدا ٢٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و زۆرترین حاڵەتیش لە ناوچەی تێسالیا بووە.
دەزگای توندروستی گشتی یۆنان ڕاشیگەیاند، بەم دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەشت کەس و پێدەچێت ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونیش ڕوو لە هەڵکشان بکات.


#تەندروستی
#جیهان