دەنگوباس
جەمال سدیق، کە یەکێکە لە بەڵێندەرەکانی سلێمانی دەڵێت، "سێ پڕۆژەم بەتەواونەکراوی جێهێشتوون. هەر سێ پڕۆژەکە لەسەر گیرفانی خۆم بەڕێوەم بردووە و بە ناچاری رامگرتوون".
بەشێکی بەڵێندەران بەهۆی خەرجنەکردنی چەکی بانکییان سنووری کارەکانیان گواستووەتەوە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کردووە، ئەوەش بەوتەی جەمال سدیق.
هاوکات دەشڵێت، "لە سنووری سلێمانی 900 بەڵێندەر مایەپووچ بوون. بەڵێندەر هەیە خۆی کوشتووە، بەڵێندەر هەیە بووەتە کرێچی و موڵکی نەماوە، بەڵێندەر هەیە نەخۆشکەوتووە".
#سلێمانی