كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕوونكردنهوه دهدات سهبارهت بهلێكۆڵینهوهكانیان تایبهت بهتیرۆرى ئیسماعیل ههنییهو وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئهو وڵاتهش دهڵێت:"هیچ كهسێكمان لهسهر ڕووداوى تیرۆرى ههنییه دهستگیرنهكردووه".
ئەسغەر جیهانگیری وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەپرێس کۆنفرانسێکدا ئاشكرایكرد، "لێکۆڵینەوەکان لەڕووداوی کوشتنی هەنییە بەردەوامەو هیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
وتیشى:"لێکۆڵینەوەکان لەدۆسیەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لەتاران دەستیانپێکردووەو بەڵگەنامەی پێویست کۆکراوەتەوەو بەتەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرادەکرێن، بەڵام تائێستا هیچ کەسو گومانلێکراوێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە، هەربۆیە ئەو زانیارییو چەواشەکارییانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە".
ئهوهشى وت:"تاکە ڕێگەی ڕزگاربوونی موسڵمانان لەجیهانو بەرەنگاربوونەوەی بێباوەڕەکان، بڕینی ئەو شانە شیرپەنجەییەو سڕینەوەی ئیسرائیلی داگیرکارە لەسەر زەویو گەڕاندنەوەی خەڵکی ڕەسەنی فەڵەستینە لەموسڵمانانو ئایینەکانی دیکە بۆ زێدی خۆیان کە هیوادارین بەزوویی ئەمە بەدی بێت".
ئهو بهرپرسه ئێرانیه زانیاریى زیاترى ئاشكراكردو وتى:"ئەمریکا کە بانگەشەی داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤ دەکات، کەچی بەپشتیوانیی ڕژێمی ئیسرائیل بووەتە سەر قافڵەی تاوانکارانو بەپێدانی چەک بەسوپای ئیسرائیل بۆ شەڕی غەززە ئەو ڕاستییەی سەلماندووە".
بەرەبەیانی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، لەهێرشێکدا کە بەگوێرەی سێیەمین ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، بەمووشەکێکی کورتمەودا کراوە، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکەی لەناوجەرگەی تاران کوژران، هەنییە، بۆ بەشداربوون لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنو دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان لەتاران بوو.
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست