کوردستان

ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێم بۆ خانەنشینی بڕیوەیەتی و دیار نییە لەبەغدا کێشەی دروستکردووە

06/08/2024

دەنگوباس
موچەی (250) هەزار خانەنشینی هەرێم روبەڕوی ئاستەنگ بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی سندوقی خانەنشینییەوە پارەکەی بڕیوە، بەڵام ئێستا دیار نییە.


موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: كۆمەڵێك ئاستەنگ روبەڕوی یەكخستنی موچەی (250) هەزار خانەنیشتنی هەرێمی كوردستان بووەتە، بۆ هاوتاكردنی موچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق.

كازمی لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (سەباح)ی وتووە: تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامێك لە دۆسیەی خانەنشینان، بۆ ئەوەی بە دەستەی خانەنیشنی نیشتمانیی رابگەیەنین، پێویستە بڕی لێبیڕینەكان بدرێت بە دەستەكە، كە شایستەی خانەنشینان لەڕێی سندوقی خانەنشینیەوە دابین دەكات. 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "لێبڕینی خانەنشینی لە موچەی فەرمانبەر دەبڕدرێت و دەچێت بۆ دەستەی خانەنشینی، كە سندوقی خانەنشینان بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەمە لە هەرێمی كوردستان نیە، ئەو جیاوازییەی ئێستا رێگەنادات شایستەكان یەكبخرێن و زامنی بەردەوامیدان بە شایسەی خانەنشینی هەرێم ناكات".

دواشیكردووە، چارەسەری دارایی بەردەوام بۆ زامنكردنی مافەكانی خانەنشینانی هەرێم بدۆزرێتەوە، بەبێ‌ دروستكردنی بارگرانی دارایی و دیراسەكردنی ئەگەری  وەرگرتن و ناردنی پارەی لێبڕینی خانەنیشین لە (250) هەزار خانەنیشینی كوردستان بۆ  وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەك مەرجی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، تا كۆتایی تەمەنی.  

لەبارەی پێشنیازی ناردنی ئەو پارەیەش وتی: وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی پارەی خانەنشین خەرجناكەن، تەنها بۆ فەرمانبەرێك نەبێت كە پارەی خانەنشینی لە خزمەتی (20 بۆ 30) ساڵ و بەرەو ژوور لێبڕاوە.


#مووچە