په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌به‌غدا زانیاریى له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م مانگه ناردنى مووچه دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌مانگه‌كانى داهاتووه‌وه ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتارى پارتى‌و هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووه، ڕێککەوتن کراوە لەم یەک دوو مانگەی داهاتوودا، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانو تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیش بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێتو لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت‌و ئێستاش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەراورد بەڕابردوو زۆرباشەو هیچ مەترسییەکی لەسەرنییە.
به‌وته‌ى دلێمی، "تائێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، ڕاستە پێشتر کێشە هەبوو، بەتایبەت لەمووچەی هێزە ئەمنییەکان‌و خانەنشیان، بەڵام ڕێککەوتن کرا، دادگای فیدراڵیش شیکردنەوەی بۆ بڕیاڕەکەی خۆی کرد‌و وتی: هەر بانکێک کە متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی بێت، دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بەبانکیی بکات".
ئاشكراشیكرد، "ڕەنگە كێشه‌ى دواکەوتنی مووچە لەم مانگەدا هەبێت‌و ناردنى پاره‌كه دوابكه‌وێت، بەڵام لە مانگەکانی داهاتووەوە لەڕێگەی ڕێکارێکی دیاریکراوەوە مووچە فەرمانبهرانو هێزە ئەمنییەکانیش بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت"، به‌ڵام هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه له‌به‌غداوه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
#مووچە