کوردستان

ئاوات شێخ جەناب نوسراوێکی توند ئاڕاستەی بانکی TBI دەکات

04/08/2024

دەنگوباس
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی توند ئاڕاستەی بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی دەکات و دەڵێت، بانکەکە ستراتیژ و پلانی نییە بۆ کردنەوەی هەژمار بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە TBI بەبانکی دەکەن.


لەنوسراوەکەی ئاوات شێخ جەناب کە کۆتایی مانگی ڕابردوو ئاڕاستە بانکە عێراقییەکەی کردووە دەڵێت، گەڕانەوەی کارتی فەرمانبەران کە دەیانەوێت لەو بانکە مووچەکانیان بە بانکی بکەن زۆر دوادەکەوێت.

باس لەوەشکراوە، لەکۆی هەشت هەزار فەرمانبەر تەنیا پێج هەزار فەرمانبەر کارتی بانکییان بۆکراوە.

هاوکات وەزیری دارایی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، دەبوو بانکی عێراقیی بۆ بازرگانیی هەشت ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵام نە ئامێرەکانی دابین کردووە، نە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنیی و ئیمەیڵی وەزارەتی دارایی دەداتەوە.
#مووچە